ئەوانەی خوار 12 ساڵن

زیادکردنی منداڵ بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر کارتی بەشە خۆراکی ئەلیکترۆنی زیادکرا، ئێستا خێزانەکان لە رێگەی ئەو پلاتفۆڕمەی داخڵی ئاپەکە بوون دەتوانن مامەڵەی زیادکردن بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.3.2026، وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.

بە گوێرەی قسەکانی تاڵیب حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتەکە بۆ “ئاژانسی واع”، خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لە پارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییە، و موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لە (سەدر، رەسافە، و سەید شوهەدا) بەردەستە.

ئەو بەرپرسە دەڵی، پلانێکی تۆکمەمان هەیە بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و بە کوالێتییەکی بەرزتر.

پێش گۆڕینی فۆرمی خۆراک بۆ ئەلیکترۆنی، لە 5 ملیۆن و 386 هەزار و 51 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان بەشەخۆراکی مانگانەیان وەردەگرت، بەڵام بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی بازرگانی، 294 هەزار و 432 هاونیشتمانی بەهۆی تۆمارنەکردنیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکیان بڕدراوە.

خۆراکی سلێمانی داوای رادەستکردنی پارەی بەشەخۆراکی کرد

خۆراکی سلێمانی داوای رادەستکردنی پارەی بەشەخۆراکی کرد

بەڵێندەری بەشە خۆراکی نەخۆشخانەکانی زاخۆ دەستگیرکرا

بەڵێندەری بەشە خۆراکی نەخۆشخانەکانی زاخۆ دەستگیرکرا

"ئه‌وه‌نده‌ كاڵا و خۆراکمان هه‌یه‌ ده‌ترسین ئێكسپایه‌ر بن"