سودانى لە یادى مەرگەساتى هەڵەبجەدا:

رێگە نادەین دیکتاتۆریەت بە هەر ناوێک بێت بگەڕێتەوە

964+

وریا فەتاح

لە یادی مەرگەساتەکانی هەڵەبجە و ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی پێشوودا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک رێگە بە گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت نادەن.

لە راگەیاندراوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 16.3.2026 بڵاوکراوەتەوە، محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بە لاپەڕە خوێناوییەکانی مێژووی عێراق کردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆ یادی ئەو تاوانانە دەکەینەوە کە رژێمی سەدامی تاوانبار دژی گەلی عێراق ئەنجامیدا، کە خۆی دەبینێتەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان، راپەڕینی شەعبانییە، کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە، شاڵاوەکانی ئەنفال و تیرۆرکردنی زانایان”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، دوای رووخانی دیکتاتۆریەتیش عێراقییەکان بەردەوام بوون لە قوربانیدان بەدەست پاشماوەکانی رژێم و رێکخراوی داعشەوە، بەڵام ئەو تێکۆشانە وایکردووە ئێستا وڵات ئازاد بێت و گەل لە سایەی سیستەمێکی دیموکراسیدا بژی کە مافە دەستوورییەکانی تێدا فەراهەم کراوە.

سودانی بەڵێنی بە عێراقییەکان داوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدان، پاراستنی ئازادییەکان و سەروەریی وڵات، جەختیشی کردووەتەوە “رێگە بە گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت نادەین هەر ناو و ناونیشانێکی هەبێت”.

ئەمساڵ بەهۆی دۆخی جەنگ لە ناوچەکە یادی هەڵەبجە نەکرایە...

ئەمساڵ بەهۆی دۆخی جەنگ لە ناوچەکە یادی هەڵەبجە نەکرایەوە