دایکى منداڵەکان تەندروستى جێگیرە
بە غازى سۆپا؛ چیرۆکى گیانلەدەستدانى باوکێک و دوو منداڵەکەى
964+
وریا فەتاح
شەوی رابردوو لە گوندی گەزنەی سنووری پارێزگای هەولێر رووداوێکی دڵتەزێن روویدا، بەهۆی خنکان بە غازی سۆپاوە، باوکێک و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا و دایکی منداڵەکانیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
فەرحان موستەفا، کە یەکێکە لە کەسوکاری کۆچکردووەکان، وردەکاریی دۆزینەوەی تەرمەکانی بۆ 964 گێڕایەوە و وتی، “تەلەفۆنیان بۆ کراوە بەڵام وەڵامیان نەبووە، بۆیە گومانمان کردووە، ناچار لەسەر دیوارەوە چووینەتە ژوورەوە و کە بینیمان هەر چواریان کەوتوون”.
بە وتەی ئەو خزمەی خێزانەکە، لە رووداوەکەدا باوکەکە و هەردوو منداڵەکەی گیانیان لەدەستداوە، دایکی منداڵەکانیش بەهۆی زۆریی تەنگەنەفەسییەوە بێهۆش بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
فەرحان ئەوەشی بۆ 964 ئاشکرا کرد، لە ماڵەکەدا ئاگر نەکەوتووەتەوە و تەرمەکان هیچ شوێنەوارێکی سووتانیان پێوە نییە، بەڵکو هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیان تەنیا لێچوونی غازی سۆپاکە بووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح