"زیانی گیانی نەبووە"
بە پێنچ موشەک کۆیە بەئامانج گیرا
+964
دەریا ئەحمەد _ کۆیە
جارێکی دیکە بە موشەک هێرش کرایەوە سەر کۆیە و هێرشەکەش تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ـی وت، “کاتژمێر 3:40 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە پێنج موشەک هێرش کراوەتە سەر دەورووبەری کۆیە، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و ماڵی خەڵکی مەدەنی بەئامانج گیراوە”.
لە سەرەتای جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا ئەمە بۆ حەوتەم جارە هێرش دەکرێتە سەر کۆیە د و دەورووبەری و لە هێرشەکانیشدا جگە لە زیانی ماددی زۆر، پێنج هاوڵاتی مەدەنی لەو شارە بریندار بوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری