شارى سۆران...وێنە: سۆشیال میدیا
زیانەکان بەوردی نەزانراوە
لە رواندز و خەلیفان دوو درۆن کەوتنەخوارەوە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
درۆنێک لە دەڤەری رواندز کەوتە خوارەوە و لەگەڵ دەنگی تەقینەوەکەی دوکەڵ و ئاگریش لە شوێنەکە بەرزدەبێتەوە کە گومان دەکرێت، کەمپی مانەوەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێت.
تا ئێستا زانیاری ورد سەبارەت بە زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە، هەر ئەمڕۆ لە ئیدارەی سۆران سەربەخۆ سۆران چەند جارێک درۆن لە ئاسمان بینراوە، سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بە 964ی وت، “درۆنێک لەنزیک گوندی فەقێیان لە دیوی خەلیفان کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام بێ زیانی گیانی بووە”.
هەرچی دەربارەی فڕۆکەخانەی هەریرە، پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ بەشێک لە هاوڵاتیانی نزیک فڕۆکەخانەکە کردووە، ئەوان دەڵێن، وەزعەکە تاڕادەیەک ئاساییە و گوێیان لە هیچ دەنگێک نەبووە و ئاگر و دوکەڵیش نەبینراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری