سێ شوێنى گرنگ

سوپاى ئیسرائیل بۆ بەشێک لە دانیشتوانى تاران؛ ماڵەکانتان چۆڵ بکەن

964+

وریا فەتاح

سوپای ئیسرائیل (IDF) ئاگادارکردنەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ئاراستەی دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی تاران دەکات و داوایان لێدەکات دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکان.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە زمانی فارسی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، سوپای ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکى تاران، ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدات بۆ لێدانی ژێرخانی سەربازیی رژێمی ئێران”.

سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتووان کردووە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، دەستبەجێ ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن کە لەسەر نەخشەکان بۆیان دیاریکراوە.

وتەبێژەکە جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە هاوشێوەی ئەو هێرشانە دەبن کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە تاران ئەنجامدراون.

ئەم وێنانە نەخشەی “ئاگادارکردنەوەی بەپەلە”ن کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە زمانی فارسی بڵاوکراونەتەوە و ئاراستەی دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی تاران و قەزوین کراون. ناوچە دەستنیشانکراوەکان بریتین لە:

1. ناوچەی ڤێلا (منطقة ویلا) – تاران
2. ناوچەی منێریە (منطقة منیریه) – تاران
3. ناوچەی پیشەسازیی لیا (ناحیه صنعتی لیا) – قەزوین کە دەکەوێتە پارێزگای قەزوین.

ئێران هێرشێکى نوێى موشەکى بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد

ئێران هێرشێکى نوێى موشەکى بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد