"%50 کەم بووەتەوە"

بازاڕی شیرینی لەچاو ساڵان دابەزیوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

جەژن واتە نوقڵ وچوكلێت و شیرینی و لە کۆنەوە نەریتەکە واهاتووە، خەڵکی رۆژی جەژنان شیرینی پێشکەشی میوانەکانیان دەکەن و جەژن و شیرینی بوون بە دووانەیەكی لێك دانەبراو، ئەگەر مالێك شیرینی نەكرێت وەک ئەوە وایە جەژن نەکات.

بەڵام ئەمساڵ بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بارودۆخەکە جیاوازە، لەلایەک شەڕی ئێران و ئیسرائی و داخرانی سنوورەکان و لەلایەکی دیکەشەوە دواکەوتنی موچە وایانکردووە بازاڕی شیرینی لاواز بێت و فرۆشیارێکیش لە هەولێری پایتەخت دەڵێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو %50 کەمی کردووە.

نەجات ئەحمەد، فرۆشیارێکی شیرینیە بۆ 964 وتی، ”ئەمسال ساردی بەبازاڕەكەوە دیارە، هاوڵاتییان کەمتر شیرینی دەکڕن، لەبەرئەوەی بابەتی جەژنە هەر دەیكڕن، بەڵام ریژەکەی کەمە.

وتیشی، بەهۆیی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە هەیە، كۆگاكان ئامادە نین ئەو بەرهەمەی کە نافرۆشیت لێمانی وەربگرنەوە و داخرانی سنوورەکانیش وایکردووە، نرخی شیرینی بەرز ببێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە شیرینی دەگێڕن

بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە شیرینی دەگێڕن