بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە شیرینی دەگێڕن

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

بەبۆنەی جەژنی غەدیر لە خانەقین بەشێك لە هاوڵاتیان ئاهەنگیان گێڕا.

ئەحمەد ئەرکەوازی یەکێک لە بەشداربووانی ئاهەنگەکەیە و بە 964ی راگەیاند ، ئێمە شیعە مەزهەبەکانین لە شاری خانەقین و ساڵانە ئەم رۆژە وەکو جەژن خۆشی خۆمانی تێدا دەردەبڕین.

ئاهەنگ گێڕانی خەڵکەکە لە شوێنە جیاجیاکانەوە بەدی دەکرێت بەشێکیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان گەڕەک و کۆڵانەکان دەسوڕێنەوە و چوکلێت بەسەر خەڵکدا دابەشدەکەن و بەشێکی تریان لە شوێنە جیاجیاکاندا دەوەستن و شەربەت و شیرینی پێشکەش دەکەن.

جەژنی غەدیر، لە لای موسڵمانی شیعە مەزهەب لەوكاتەوە دیاریكراوە كە پێغەمبەری ئیسلام، عەلی كوڕی ئەبوتاڵبی وەك جێگری خۆی داناوە و لەو رۆژەوە كراوە بەجەژن و شیعەكان لەسەرتاسەری جیهاندا ئاهەنگی بۆ دەگێڕن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد