كۆیه ئاوى پاكی بۆ گه‌ڕایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى نزیكه‌ى دوو رۆژ له وه‌ستانى، پڕۆژه‌ى ئاوى ته‌قته‌ق كه ئاوى خواردنه‌وه ده‌داته قه‌زاى كۆیه، كه‌تۆته‌وه كار و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ئاوى پاك به‌رهه‌مدێنێت.
به‌هۆى ئه‌و بارانه زۆره‌ى كه رۆژی چوارشەممەى رابردوو، به‌شێكی زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرته‌وه، پڕۆژه‌ى ئاوى كۆیه‌ش كه له ناحیه‌ى ته‌قته‌قه، وه‌ستا و به‌هۆیه‌وه به‌شێكى قه‌زاى كۆیه و نۆ گوندى ئه‌و سنوورەی بێ ئاوى خواردنه‌وه كرد.
هۆكارى وه‌ستانى ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌هۆى بارانبارینێكی زۆره‌وه بوو كه رووباری زێی بچووك لێڵ و قوڕاوی بوو و نه‌توانرا ئاوى پاك به‌رهه‌م بهێندرێت.
ئه‌ندازیار كه‌یفی محه‌مه‌د كه‌ریم لێپرسراوى پرۆژه‌ى ئاوی تەقتەق – کۆیە، به 964ى وت “ماوه‌ى دوو رۆژ پڕۆژه‌كه وه‌ستا تا ئاوى رووبار‌ى زێی بچووك روونبووه‌وه، ئێستاش هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه‌و ئاوى پاك بۆ به‌شێكی شاری كۆیه و نۆ گوندى ده‌وروبه‌رى ده‌نێردرێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، پڕۆژه‌ى ئاوى پاكی ته‌قته‌ق – كۆیه له ساڵى 1980 درووستكراوه، سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌ى له زێی بچووكه‌وه دێت كه به ناحیه‌ى ته‌قته‌قدا تێده‌په‌ڕێت، له ئێسَتادا ئه‌و پڕۆژه‌یه رۆژانه 10 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى پاك ده‌داته كۆیه.