پێشانگای تەکنەلۆژیای دارایی لە قەتەڕ دەکرێت
با پەیوەندی بکەن
پێشانگای تەکنەلۆژیای دارایی لە قەتەڕ دەکرێتەوە و بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداربن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ تەکنەلۆژیا داراییەکان (QFEX 2026) لە رۆژانی 28 و 29/ 4/ 2026 لە شاری دەوحە لە وڵاتی قەتەر دەکرێتەوە، بازرگانانی هەولێریش لەم بوارە دەتوانن بەشداریی بکەن.
کامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژوورەکە ئەمڕۆ دووشەممە بە 964ی راگەیاند، ئەم پێشانگایە تیشك دەخاتە سەر نوێترین گۆڕانکارییەکانی جیهانی دارایی، لەوانە: تەکنەلۆژیای دارایی، پارەدانی دیجیتاڵی، ژیریی دەستکرد و خزمەتگوزارییە داراییەکان و پاراستنی داتا، هەروەها پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی دراوەکان و سەقامگیری بازاڕی کریپتۆ و ئاسایشی ئەلیکترۆنی داراییەکان لە هاك و مەترسییەکان.
وتیشی، بازرگانانی ئەم بوارە، ئەوانەی ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێرن، دەتوانن بەشداریی بکەن، بۆ ئەمەش دەتوانن بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسانکارییان بۆ بکرێت.