لە سەربانی ماڵێک
درۆنەکەی گەڕەکی ژیان بێ زیان هەڵگیرایەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای ئەوەی پارچەی درۆنێک لەسەربانی ماڵێک لە گەڕەکی ژیانی هەولێر کەوتە خوارەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەسەلامەت هەڵگیراوە.
درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی بە دانێشتوانی مەڵەکە و گەڕەکەکە نەگەیاندووە.
دەریا عەبدوڵا هاوڵاتیەکی گەڕەکەکەیە و نانەواخانەی هەیە بە 964ـی وت، دوکانەکەی ئەوان تانکی غازی ئێڵ پی جی لەسەربانە بەر کەپری غازەکە کەوتووە و دوایی پەڕیوەتەوە بۆ سەربانی ئەو ماڵە.
هەرێم خورشیدیش دەڵێت، دەنگێکی گەورەی هەبووە و بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی