لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
چوارشەممە و پێنجشەممە لە کوردستان پشووی فەرمییە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی رێککەوتنی 11ی ئادارەوە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە (11ی ئاداری 2026)، بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەت، بەبۆنەی ساڵیادی رێککەوتننامەی رێککەوتننامەی 11ی ئادار، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها دەڵێن: لەو پشووەدا رێکارەکانی دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبن و دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
هەروەها رایانگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە (12ی ئاداری 2026)یش کراوەتە پشوو.
مانگی ئادار لە کوردستان مانگی پشووەکانە و جگە لەو دوو رۆژەی راگەیاندراوە، رۆژانی 14 و 16 و سێ رۆژی نەورۆزیش پشووی فەرمیین، ئەمە جگە لەوەی رۆژی پێنجی ئاداریش هەر پشووە.