سوپای پاسداران:

زۆر بەهێز هێرشمان کردەسەر کەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سوپای پاسداران لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، کەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان لە تەلئەبیب و حەیفا کردووەتە ئامانج و زۆر بەهێز لێیانداون.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بە مووشەکەکانی خەیبەر شکێن و قەدەر 5 لە بنکەکانی ئەمریکایان داوە.

سوپای پاسداران دەڵێن، “هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تا دوژمن پەشیمان دەبێتەوە”

سوپایەکە هەروەها دەڵێن، ئەوە شەپۆلی 31ی هێرشەکانیانە ئەنجامی دەدەن.

بنکەکەی سوپای پاسداران لە سەقز کە بڕیاری کوشتنی سەدان ...

بنکەکەی سوپای پاسداران لە سەقز کە بڕیاری کوشتنی سەدان کۆڵبەری لێدراوە تەختی زەوی کرا