خەیبەرشکێنەکان بەردەوامن

ئایا ترەمپ لە پڕ شەڕ رادەگرێت، ئەی وڵاتانی دیکە چۆن بەشدار دەبن؟

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند بە دڵنیاییەوە ئێرانەکەی نۆ رۆژ پێش ئێستا نەماوە ئێران توندتر بووە لە موشەک تێگرتن بە ئامانجەکان.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە لە میدیا جیهانییەکانەوە کە گوایە رەنگە ترەمپ لە پڕ شەڕ رابگرێت بەڵام ئەو سیقەی لەسەر نییە و رەنگە بۆ فریودان و غافڵکردنی ئێران کاری وەها بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران خەیبەر شکێنەکانی بەکار دەهێنێت بە دووری 1450 کیلۆمەتر ، جگە لەو موشەکانەی کە 700 بۆ 1000 تۆن تەقەمەنی بە سەرەکەیوەیە و کاولکارییەکای زۆر دروست دەکات.

هەر لە بەرنامەکەدا عەقید سەلام روونیکردەوە، ئەمریکا هێشتا موشەکە بالیستیەکانی خۆی بەکار نەهێناوە کە موشەکی هەیە تا 12 هەزار کیلۆمەتر دەڕوات و لە کاتژمێرێکدا 24 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت.

مەترسی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و هێرشی زەمینی ئەمریکا

مەترسی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و هێرشی زەمینی ئەمریکا