وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان:

“وێنەی ئاڕاستەکردنی درۆن و موشەک بڵاومەکەنەوە و ترس و دڵەڕاوکێ دروست مەکەن”

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەن و لەکاتی رووماڵدا نەبنەهۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێ بۆ هاوڵاتیان.

وەزارەتی رۆشنبیری لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەکانی کردووە، دەڵێت، “ناوچەکەمان بە دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە کەناڵەکانی راگەیاندن بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە رووماڵی رووداوەکان بکەن، بەجۆرێک پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەروماڵی هاوڵاتیان ئەولەویەتی یەکەمی کەناڵەکان بێت.

داوایشی کردووە لە کاتی رووماڵی راستەوخۆی رووداوەکاندا نەبنەهۆی دڵەڕاوکێ بۆ هاوڵاتیان و دووربن لە بڵاوکردنەوەی گواستنەوەی راستەوخۆ یان وێنەی ئاراستەکردنی درۆن و موشەک و زیانپێکەوتوان.

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری لە خوارەوە؛

“وێنەی ئاڕاستەکردنی درۆن و موشەک بڵاومەکەنەوە و ترس و دڵەڕاوکێ دروست مەکەن”

فەرمانگەی میدیا و زانیاری چەند رێنماییەک بۆ رووماڵی می...

فەرمانگەی میدیا و زانیاری چەند رێنماییەک بۆ رووماڵی میدیایی (ناوخۆیی و بیانی) بڵاوکردەوە

درۆنەکان واز لە هەرێم ناهێنن

درۆنەکان واز لە هەرێم ناهێنن