کۆشکی سپی:

“ئێرانەکەی 9 رۆژ پێش ئێستا نەماوە”

964+

ژووری هەواڵ

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران هێزی وەک سەرەتای جەنگ نییە و ئاشکراشی کرد، سوپای ئەمریکا هێشتا پلانی ئەوەی نییە هێزی پیادە رەوانەی ئێران بکات.

کارۆلین لیڤیت وتی، ئێران وەک 9 رۆژ پێش ئێستا بەهێز نییە، هێزی دەریایی ئێرانمان لەناوبرد و بە رێژەی 90% هێرشەکانیان پاشەکشەی کردووە.

وتیشی، هێرشی ئێران بۆ سەر دەرودراوسێیەکانی دەریدەخات کە ئەم کارەی ئێستامان چەند پێویست بوو، سەرۆک ترەمپیش چاودێریی بارودۆخەکە دەکات و هەموو بژاردە سەربازییەکان لێکدەداتەوە.

“هێشتا پلانی ئەوەمان نییە هێزی پیادە رەوانەی ئێران بکەین، بەڵام سەرۆک ترەمپ هەموو ئەگەرەکان هەڵدەسەنگێنێت”، وتەبێژی کۆشکی سپی وای وت.

نۆ رۆژە شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر ئێران بەردەوامە و هێشتا هیچ ئاسۆیەک بۆ ئاشتی و وەستانی شەڕ نییە.

ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە دەسەڵاتدارانی ...

ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات