مەشعان جبورى
بە کەلەپچەکراوى
بەغدا داوا لە هەولێر دەکات مەشعان جبوری رادەست بکات
964+
وریا فەتاح
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسراوێکی ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرد و داوای جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی پەرلەمانتاری پێشوو و سەرۆکی حیزبی وەتەن (مەشعان جبوری) دەکات.
بەپێی نووسراوەکە، فەرمانەکە بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە و داوا لە هەولێر کراوە بە خێراترین کات ناوبراو بە “مەخفوری” (لەژێر چاودێری توندی پۆلیس) رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی سێی کەرخ لە بەغدا بکرێت.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم داواکارییە پاڵپشتە بە رێککەوتنی لیژنەی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، کە ساڵی 2024 بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکردن پێکهێنراوە.