لە قەزاى پشدەر

یارییکردن بە گولـلە هاوەنێک کۆتایی بە ژیانی مێردمنداڵێک هێنا

964+
وریا فەتاح

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رووداوێکی دڵتەزێن لە سنووری قەزای پشدەر روویدا، کاتێک مێردمنداڵێک دەستکاریی گولـلە هاوەنێکی کردووە و پێیدا تەقیوەتەوە.

راستی زوودی، لێپرسراوی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ـی وت، مێردمنداڵەکە تەمەنی 15 ساڵە و خەڵکی گوندی (بادینباڵە) لە سنووری ناحیەی هەڵشۆ.

بەپێی وتەی راستى زوودى، رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە مێردمنداڵەکە دەستکاریی گولـلە هاوەنێکى پاشماوەى جەنگى کردووە و پێیدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

دوای ئەوەی تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و رێککارەکان تەواو کراون، رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە تا لە گوندەکەی خۆیان بە خاک بسپێردرێت.

چەندان گولە هاوەن و ئارپیجی دۆزرانەوە

چەندان گولە هاوەن و ئارپیجی دۆزرانەوە