سوپای ئەمریکا:

“هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بەحرەین قبوڵکراو نییە و بێ وەڵام نامێنێتەوە”

964+

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشێکی چڕیان کردووەتە سەر بەحرەین و کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتووەتەوە، فەرماندەی سێنتکۆم رایگەیاند، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بەحرەین قبوڵکراو نییە و بێ وەڵام نامێنێتەوە.

براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەنراوێکدا بە توندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بەحرەین شەرمەزار دەکات و دەڵێت، “رژێمی ئێران هێرشی کردووەتە سەر 12 وڵات و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، شەوی رابردوو هێزەکانیان حەوت درۆنی هێرشبەریان ئاراستەی گەڕەکە مەدەنییەکانی بەحرەین کردووە و ئەم رەفتارە قبوڵکراو نییە و بێ وەڵام نامێنێتەوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە وتەبێژی قەرارگای “خاتەم ئەلئەنبیا”ـی سەربە سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتی بەحرەین، زیانی گەورەی گیانی بەدواوە بووە.

ئیسرائیل ئه‌مڕۆ نۆ سه‌ربازی كوژراوە و داوا دەکات ئەمر...

ئیسرائیل ئه‌مڕۆ نۆ سه‌ربازی كوژراوە و داوا دەکات ئەمریکا ئێران رابگرێت