بڵاوکردنەوەی زانیاری و وێنەی کۆگاکانی خۆراک قەدەغەیە

سەندیکای رۆژنامەنووسان هۆشداری دەدات:

964+

وریا فەتاح

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا رێنماییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم دەزگا میدیاییەکانی کوردستان کردووە و داوا دەکات بە هیچ شێوەیەک زانیاری و وێنەی پەیوەست بە کۆگا و یەدەگی خۆراک بڵاونەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،”کۆگاکانی خۆراک و زانیاریی پەیوەست بە عەممار و ھەڵگرتنی دانەوێڵە، گرانبەھاترین زانیاریین کە بەداخەوە میدیاکان بە بێ بەرانبەر و لە نەزانینەوە دەیبەخشن.”

سەندیکای رۆژنامەنووسان رەخنەی لەو راپۆرتانە گرتووە کە لە ماوەی رابردوودا لەسەر کۆگاکانی خۆراکی سلێمانی کراون و ئاماژەی بەوە کردووە کە “نەدەبوایە ئەو کارانە بکرانایە”، چونکە ئەو بابەتانە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی خۆراکی کوردستانەوە هەیە.

بەپێی رێنماییە میدیاییە نوێیەکان، لقی سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە:
یەک: نابێت هیچ میدیایەک باسی شوێن، بڕ و یەدەکی خۆراک بکات.
دوو: پیشاندانی شێوازی هەڵگرتن و عەممارکردنی دانەوێڵە و خۆراکەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بازرگانى هەرێم؛ کۆگاکان پڕن لەخۆراک و کێشەتان نەبێت

بازرگانى هەرێم؛ کۆگاکان پڕن لەخۆراک و کێشەتان نەبێت