"گرێبەستی نوێ مەکەن"

چین كاری پاڵاوگە گەورەکانی نەوتی وڵاتەکەی راگرت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

چین پاڵاوگە گەورەکانی نەوتی لە وڵاتەکەی راسپاردووە، هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتەکان رابگرن، ئەمە بە گوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ نیوز.

ئەمە پێشهاتە لەکاتێکدایە نیگەرانییەکان زیاتر بوون لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی دابینکردنی نەوت بەهۆی ململانێیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

چین یەکێکە لە گەورەترین هاوردەکارانی نەوتە لە جیهاندا و یەکێکە لەو وڵاتە گەورانەی، کە پشت بە گەرووی هورمز دەبەستێت، بەڵام ئێستا گەرووەکە داخراوە.

بە گوێرەی کۆمپانیای شیکاری کابلێر، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوەی 57%ی هاوردەکردنی راستەوخۆی نەوتی خاوی چین بووە لە رێگەی دەریاوە لە ساڵی 2025.

راپۆرتەکەی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسانی کۆمیسۆنی نیشتمانی گەشەپێدان و چاکسازی (NDRC) کە دەزگای باڵای پلاندانانی ئابووری چینە، لەگەڵ نوێنەرانی پاڵاوگەکان کۆبوونەتەوە و بە شێوەیەکی زارەکی رێنمایییان کردوون، هەناردەکردنی بەرهەمی پاڵاوتە “بۆ ماوەیەکی کاتی رابگرن”.

هەروەها داوایان لێکراوە “واز لە واژۆکردنی گرێبەستی نوێ بهێنن و دانوستان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بارەکانی ئێستا بکەن”.

بلومبێرگ بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی پترۆچاینا، سینۆپێک، سی ئێن ئۆ سی، گرووپی سینۆکیم و پاڵاوگەی تایبەتی ژێجیانگی پترۆکیمیایی، بە بەردەوامی بەشەهەناردەکردنی سووتەمەنی لە حکومەت وەردەگرن.

عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە

عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە