ترەمپ: سەرکردایەتی ئێران “بوون بە هەڵم” و هەر کەس ببێتە رابەر دەکوژرێت

964+

وریا فەتاح

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی جەنگی ئێران، هۆشدارییەکی توند و کەم وێنەی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند، سیستەمی فەرماندەیی ئەو وڵاتە لەبەریەک هەڵوەشاوەتەوە.

پوختەی قسە نوێکانی ترەمپ:

“هەر کەسێک بیەوێت لە ئێران ببێت بە رابەر یان فەرماندە، دەکوژرێت.”

بەهۆی گورزە بەردەوامەکانەوە، سەرکردایەتی ئێران “زۆر بە خێرایی بوون بە هەڵم.”

سوپای ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی خێرای سەرجەم موشەک و سەکۆ موشەکییەکانی ئێران.

ئێران هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ، هاوپەیمانەکانی و تەنانەت هاوپەیمانانی پێشووی خۆشی.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکان گەیشتوونەتە لوتکە و هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بنکە ستراتیژییەکانی ناوخۆی ئێران بەردەوامن.

ترەمپ مێزی دانوستانەکانی بۆردومان کرد

ترەمپ مێزی دانوستانەکانی بۆردومان کرد