ساتی پشکنینی ڤۆڵتیەی یەکێک لە مۆلیدەکان - فۆتۆ: ئەرشیف
راگەیەندراویان هەیە
مۆلیدەکان بۆ 15 رۆژی یەکەم، حەوت هەزار دینار وەردەگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
موەلیدەی گەڕەکەکان لە سلێمانی، وەک پێشەکی و بۆ 15 رۆژی یەکەمی مانگی سێ بڕی حەوت هەزار دینار لەهەر هاوبەشێک وەردەگرن، ئەگەر کارەبای پڕۆژەی رووناکی نەهاتەوە، بۆ 15 رۆژی دووەمی مانگی سێ بڕی حەوت هەزار دیناری دیکە وەردەگرن.
بەمەش بڕی 14 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک هەژمار دەکەن، کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 4.3.2026، ئەوەی وەردەگیرێ، وەک حەق و خەرجی خاوەن موەلیدەکانە.
کۆمەڵەکە وەک، هەنگاو و رێگەچارە، رایەگەیاندووە، هەر هاوبەشێکیش گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەیە، دەتوانێ بۆ گەیاندنی گلەییەکەی پەیوەندیی بە ژمارە مۆبایلی 07701976989 بکات.
دەقی بڵاوکراوەکە؛
سڵاو و ڕێز بۆ هەموو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی خۆشەویست
وەک ئاگادارن و ڕونە لای هەمووتان بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکاو ئیسرائیل ماوەیەکە کارەبای پڕۆژەی ڕوناکی کەمبۆتەوە بەهۆکاری ئەوەی هەناردەی غاز ڕاگیراوە بۆ وێستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا ئێمەش وەک کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانی سلێمانی دوای ئەوەی دانیشتمانکرد لەگەڵ بەڕێز جێگری پارێزگاری سلێمانی
بەڕێز قایمقامی سلێمانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بڕیاردرا کە مۆلیدەکانی سلێمانی بەکەونەوە ئیش و حەقی ئیشکردن و مەصرەفی مۆلیدەکان لە هاوبەشەکانیان کۆبکەنەوە
کۆکردنەوەی پارەکەش پێشەکی بێت بڕی (٧٠٠٠) دینار بۆ پێشەکی (١٥) ڕۆژی سەرەتای مانگی (٣) وەربگیرێ ئەگەر کێشەی کەمی کارەبا هەر بەردەوام بوو پێشەکی (١٥) ڕۆژی کۆتاییەکەش کۆبکەینەوە
هەچ هاوبەشێکیش گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەیە پەیوەندیمان پێوە بکات ٠٧٧٠١٩٧٦٩٨٩