شەڕ بەردەوامە

بازنەی شەڕەکە فراوان دەبێت و ناتۆش تێوە دەگلێت

964+

توانا نەقی

بازنەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران تا دێت فروان دەبێت و ناتۆو چەند وڵاتێکی دیکەش وا تێوەدەگلێن لە شەڕ.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی ئاماژە بەوە دەکات، جەنگ بەردەوامە و ئیسرائیل فڕۆکەی ئێرانی خستووەتە خوارەوە لەلایەکی دیکەشەوە گرتنە ئامانجی تاران بەردەوامە و ئێرانیش بە راست و چەپدا موشەک دەهاوێژێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پاکستان وەک هاوپەیمانی سعودیە و دژی ئێران خەریکە دێتە شەڕەکەوە، هەروەها تورکیا دەڵێت ئێران موشەکی تێگرتوون و لەلایەن سیستەمی راداراتی ناتۆوە خراوەتە خوارەوە، بەوەش ئەگەری هەیە شەڕی وڵاتانی ناتۆش لەگەڵ ئێران رووبدات.