دیمه‌نی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران
هێزه‌كانی ئه‌مریكا:
“دوو هه‌زار ئامانجمان له ناو ئێران پێكاوه”
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فەرماندەیی هێزه‌كانی ناوەندیی ئەمریکا ئه‌مڕۆ چوارشەممە 4.3.202 پشتڕاستی کردەوە کە نزیکەی دوو هەزار ئامانجیان لە ناو ئێران پێكاوه.
براد کوپەر، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: “سوپا 16 کەشتیی ئێرانی و ژێردەریایییەکیان تێکشکاندووە، هەروەها نزیکەی دوو هەزار ئامانجی لە ناو ئێران پێكاوه”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تا ئەمڕۆ یەک کەشتی ئێرانی لە کەنداوی عەرەبی و گەرووی هورمز و کەنداوی عوماندا هاتوچۆی نه‌كردووه”.
له 28ی شوباته‌وه شه‌ڕێكی قورس له نێوان به‌ره‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران هه‌ڵگیرساوه و چه‌ند وڵاتێكی ده‌وروبه‌ریشی گرتووه‌ته‌وه.