"شۆفڵ لە شوێنی مزگەوت دراوە"

دانیشتووانی گەڕەکێکی کەرکوک ناڕازین؛ “بەناوی حکومەت زەوی داگیر دەکرێت”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دانیشتووانی گەڕەکی وەحدە لە کەرکوک ناڕازین و دەڵێن، کەسانێک دەیانەوێت بەناوی حکومەتەوە دەست بەسەر زیاتر لە 240 دۆنم زەوی وەزارەتی بەرگریدا بگرن و بیکەن بە گەراج و دوکانی فرۆشتنی گەچ و کەرەستەی بیناسازی.

دیار حاتەم یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بەرامبەرمان جێگەی مزگەوتە، وەبەرهێنەر هاتووە شۆفڵی لێداوە و رماندوویەتی و حکومەتیش ئاگای لێ نییە”.

“ئەم عەرزە 243 دۆنمە، بەناوی حکومەت داگیر و بەش بەش دەکرێت، کێ قبوڵیەتی ئەم چیمەنتۆ و گەچ و لمە لە ناوەڕاستی شار دابنرێت و ژینگە پیس بکات”، دیار حاتەم وای وت.

ئەحمەد سەرداریش ئەو کارە بەجۆرێک لە تەعریب ناو دەبات و دەڵێت، “کەس نازانێت ئەمانە کێن و ئەمری کێیان پێیە، دەیانەوێ لەناو ماڵەکان چەو و لم دابنێن، هیوادارین ببێتە مەشروعێکی خۆش و دڵ بکاتەوە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

شۆفێرانی گەراجی بەغدا لە کەرکوک گردبوونەوە

شۆفێرانی گەراجی بەغدا لە کەرکوک گردبوونەوە