"پارشێوانیش ئیش دەکەن"

لە سلێمانی موەلیدەکان هەڵدەکرێنەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

کەمی کارەبای نیشتمانی وایکرد، موەلیدەکان لە سلێمانی هەڵبکرێنەوە و هاوڵاتیان لە تاریکی رزگاریان بێت.

فازیل عومەر قایمقامی سلێمانی بەوەکالەت قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، ئەمڕۆ لە بینای پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەری خاوەن موەلیدەکان ئەنجامداوە و رێککەوتن موەلیدەکان هەڵبکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیارەکە موەلیدەکان لە کاتژمێر 4ـی عەسر بۆ 1ـی شەو و پارشێوانیش لە کاتژمێری 4ـی بەرەبەیان تاوەکو کاتژمێر 5 ئیشیان پێدەکرێت، ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خاون موەلیدەکانی ئەهلییەکانی سلێمانی گردبوونەوە

خاون موەلیدەکانی ئەهلییەکانی سلێمانی گردبوونەوە

گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بێ کارەبایی موەلیدەی هێن...

گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بێ کارەبایی موەلیدەی هێنایەوە مەیدان