هێزهكانی حزبوڵای لوبنانی
دهبێت چهكهكانیان رادهست بكهن
حكومهتی لوبنان به فهرمی چالاكییهكانی حزبوڵای قهدهغه كرد
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
حکومەتی لوبنان ئهمڕۆ دووشهممه بڕیاری دا دەستبەجێ هەموو چالاکییە ئەمنی و سەربازیی حزبوڵڵا قەدەغە بکات، ئەمەش هەنگاوێکی بێ وێنەیە، کە ئامانج لێی ناچارکردنی ئەو گرووپەیه چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکهن.
وەک لەلایەن نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنانهوه راگەیەندرا، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆشکی سەرۆکایەتی، بڕیارێک دەرکرا کە “دەستبەجێ هەموو چالاکییە ئەمنی و سەربازییەکانی حزبوڵا قەدەغە بکرێت و بە نایاسایی بزانرێت و کارەکانی حزبەکە تەنیا لە کایەی سیاسیدا قەتیس بکرێت”. سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی: دەوڵەت رەتکردنەوەی رەهای خۆی بۆ هەر چالاکییەکی سەربازی دووپات دەکاتەوە کە لە خاکەکەیەوە دەستی پێکردبێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕیاری شەڕ و ئاشتی لەسەر شەرعیەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆییە، ئەمەش پێویستی بە قەدەغەکردنی چالاکییەکانی حزبوڵا و پابەندکردنی بە تەسلیمکردنی چەکەکانی و پابەندبوون بە کردەوەی سیاسییەوە هەیە.
هەروەها حکومەت دەزگا ئەمنییەکانی ئاراستە کرد کە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن و رێگری لە هەر ئۆپهراسیۆنێکی سەربازی بکەن و بەرپرسانیش دەستگیر بکەن. سهرۆك وهزیران زیاتر فەرماندەیی سوپای رێنمایی کرد، دەست بکەن بە جێبەجێکردنی پلانی “کۆنتڕۆڵکردنی چەک” لە ناوچەکانی باکووری رووباری لیتانی.
ئەم بڕیارە هاوکات بووە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی چڕوپڕی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی لوبنان لە بەیانی ئەمڕۆدا، كه لە ئەنجامدا 31 کەس گیانیان لەدەست دا و 149 کەسیش برینداربوون.