"بەڵگەکان بەرەو ئەوە دەچن خامنەیی لەژیاندا نەمابێت"

نەتەنیاهۆ بۆ گەلی ئێران: راپەڕن ئەم دەرفەتە دووبارە نابێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرایل داوا لە خەڵکی ئێران دەکات، دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان بێنەسەر شەقام و راپەڕن.

کەمێک لەمەوبەر بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، ئەمە پوختەکەیەتی:

-پێویستە زیاتر دان بەخۆماندا بگرین، سوپاس بۆ ترەمپ بۆ ئەو سەرکردایەتییە مێژووییەی.

-هاوکاری نێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا زۆر توندو تۆڵە

-شەڕ دەمانگەیەنێت بە ئاشتی

-ئەو پرۆسەیەی دەستمان پێکردووە لەگەڵ ئەمەریکا دژی ئێران بەردەوام دەبێت جا باجەکەی هەرچییەک بێت

-بارەگای خامەنەیمان وێران کردو بەشێک لەسەرکردە سەربازیی و سیاسیەکانی ئێرانمان کوشت

-کاتی ئەوەیە گەلی ئێران بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئەم دەرفەتە تەنیا یەک جارە

-داوا لە خەڵکی ئێران دەکەم رژێمەکە بڕوخێنن

-بەڵگەکان بەرەو ئەوە دەچن خامەنەیی لەژیاندا نەمابێت

شەڕی موشەک و درۆنەکان لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگە...

شەڕی موشەک و درۆنەکان لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە