ژووری بازرگانی سلێمانی:

“هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستی رۆژانەدا نییە”

964+

شۆڕش قادری

ژووری بازرگانی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی شارەکە و دەڵێت، هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستی رۆژانەدا نییە.

ژووری بازرگانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستی رۆژانەدا نییە و هەموو جۆرەکانی خواردەمەنی و پێداویستییە سەرەکییەکان بەردەستن لە کۆگا و بازاڕ و مارکێتەکاندا”.

ئاماژە بەوەشکراوە،  بازرگانانی پارێزگای سلێمانی لە پێشوازی مانگی رەمەزاندا بە ئامادەکارییەکی تەواوەوە، بڕێکی زۆر لە کاڵا و خواردەمەنیان هاوردە کردووە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام دابین بکرێت، بۆیە ئێستا سەرجەم کۆگاکان پڕن لە خواردەمەنی و کاڵای سەرەکی.

ژووری بازرگانی سلێمانی راشیگەیاندووە، وەهاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی هاوردەکردنی کاڵا تەنها پشتی بە دەروازە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبەستووە، بەڵکو لەڕێگەی دەروازە و ناوەندەکانی دیکەی عێراقیش وەک مینای ئومقەسر و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە، ئەمەش دڵنیایی زیاتر دەدات بۆ بەردەوامی.

ژووری بازرگانی سلێمانی: کیلۆیەک جلوبەرگ بووە بە هەشت د...

ژووری بازرگانی سلێمانی: کیلۆیەک جلوبەرگ بووە بە هەشت دۆلار