قایمقامیەتی سلێمانی:
هیچ ئه‌زمه‌یه‌كی خۆراک و شتومه‌كمان له بازاڕدا نییه
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، به 964ی راگه‌یاند، هیچ ته‌نگژه‌یه‌ك نییه و شتومه‌ك گران نه‌بووه.
هیوا ساڵح به 964ی راگه‌یاند، چاودێرییان له بازاڕ چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س شتومه‌ك گران نه‌كات.
وتیشی، له‌گه‌ڵ كۆكاگان قسه‌مان كردووه و هیچ ته‌نگژه‌یه‌ك نییه، كه‌سیش خواردنی نه‌شاردووه‌ته‌وه تا ببێـه كێشه.
هیوا ساڵح وتی، باوه‌ڕ ناكه‌ین سنوور دابخرێت، ئه‌گه‌ر سنووری ئێرانیش دابخرێ، سنووری توركیا و باشووری عێراق هه‌یه و كێشه نابێت.
“ته‌نیا گۆشت گرانبووه و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌ره‌كییه، چونكه پێشتر ئاژه‌ڵ له سوریاوه ده‌هات و ئێستا نایه‌ت”، هیوا ساڵح وای وت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا