تەواوی رووداوەکانی شەڕ بزانە

بەیانی تا نیوەڕۆ چی روویدا؟

+964
ژووری هەواڵ

ئەگەر ئەم چەند کاتژمێرە لە رووداوەکان دابڕاون. هیچ کێشە نییە، 964 کورت و پوخت هەمووی لێرە بۆ کۆکردوونەتەوە:

📌 لە دەورووبەرى کاتژمێر 9:00ـى بەیانى، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگەیاند کە هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكرد.
📌 هەر دواى ئەم لێدوانە، ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه‌ له‌ تاران بیسترا.
📌 دوای هێرشەکان، سوپای ئیسرائیل باری نائاسایی راگەیاند و ناوەندەکانی خوێندن داخران.
📌 پێش کاتژمێر 10ـى بەیانى، ئاسمانى عێراق داخرا و گەشتەکانى فڕۆکەخانەى هەولێر راگیران.
📌 تا کاتژمێر11ـى پێشنیوەڕۆ، ئاسمانى عێراق لە جوڵەى فڕۆکە پاکبووەوە.
📌 لە کاتى هێرشەکان، لە چەند ناوچەیەکى هەرێم، موشەکەکان بینران کە بەرەو ئێران دەڕۆن.
📌 لە 10:30 خولەک، ترەمپ دەرکەوت و وتى،” هێرشێکى گەورەى بۆ سەر ئێران دەستپێکرد”.
📌 دواى ترەمپ، ناتەنیاهۆ قسەى کرد و رایگەیاند: هێرشی ئەمجارەی سەر ئێرانی ناوناوە “نەڕەی شێر”.
📌 لە کاتژمێر 11:00، دەنگۆ بڵاوبووەوە کە پزیشکیان پێکراوە، هەر ئەوکات ئێران رەتى کردەوە و وتى،”سەرۆک سەلامەتە”.
📌 تەپوتۆزى موشەکەکان کەوتە سەر بازاڕەکانى دراو، دۆلار بەرز بووەوە و تمەن زیاتر دابەزى.
📌 11:11 خولەک، سوپاى ئیسرائیل هۆشدارى دا کە موشەکى ئێرانى بەرەو ئیسرائیل بەڕێوەیە.
📌 هەر دواى ئەوە لە حەیفا و تەلئەبیب و چەند ناوچەیەکى ئیسرائیل زەنگ لێدراو داوا لە هاوڵاتیان کرا لە ژێرزەمین و پەناگەکان خۆیان حەشار بدەن.
📌 11:57 خولەک، میدیاى ئێرانى رایگەیاند کە چەند موشەکێک لە ناو خاکی ئیسرائیل داوێتی بە زەویدا.
📌 چەند خەلەکێک دواتر سوپاى ئیسرائیل وەڵامى دایەوە و وتى،”یەک موشەک بووە و لە ئاسمان تێکمان شکاندووە”.
📌 لەدواى کاتژمێر 12:00، ئێران هێرشى کردە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە قەتەر، بەحرەین، کوێت، ئیمارات، سعودیە.
📌 لەولاشەوە لە ناوخاکى عێراق، ئیسرائیل هێرشى ئاسمانى کردە سەر بنکەیەکى حەشدى شەعبى و 2 چەکدارى لێ کوشتن.
📌 لە هەولێریش دەنگى چەند تەقینەوەیەک بیسترا و هێرشکرایە سەر بنکەى سەربازى هێزەکانى ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر.

ئێران بۆ عێراق: ته‌نیا هه‌ندێك ئامانجی سه‌ربازیی سنو...

ئێران بۆ عێراق: ته‌نیا هه‌ندێك ئامانجی سه‌ربازیی سنووردار ده‌كه‌ینه‌ ئامانج