دەنگی تەقینەوە مەنامەی هەژاند
ئێران بنکە ئەمریکییەکانی لە بەحرەین کردە ئامانج
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بە فەرمی چالاککردنی زەنگی مەترسی راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران هێرشی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دەستپێکرد.
وردەکارییەکانی دۆخەکە:
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین سیستەمی زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە دژی هێرشە ئاسمانییەکان چالاک کردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی دانیشتووان.
هێرشەکەی ئێران راستەوخۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەحرەین دەکاتە ئامانج.
ئەم هێرشەی تاران وەک تۆڵەسەندنەوەیەکە بۆ بۆردومانە هاوبەشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، هێرشەکە بە فەرمی دەستیپێکردووە و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە مەنامەی پایتەخت بیستراوە و ستوونی دووکەڵ لە شارەکە بەرزبووەتەوە.