تەنیا لە مانگی رەمەزاندا
پاسەکانی قەزای بەحرکە بە شەوانیش ئیش دەکەن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لەم شەوەوە پاسەکانی قەزای بەحرکە لە هەولێر شەوانیش ئیش دەکەن، شۆفێری پاسێک دەڵێت، ئەمە بۆ خەڵکی فەقیرە و تا کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبن.
ئەحمەد تەحسین یەكێک لە شۆفێرانی قەزای بەحرکە بە 964ـی وت، “جگە لەوەی بەڕۆژ کاردەکەین، شەوان پێش تەراویح پاسێک دەڕوات بۆ ناو بازاڕی هەولێر و دوای تەراویحیش پاسێک تا دوو پاس بەگوێرەی نەفەر دەڕوات”.
“خەڵكی فەقیر زۆرە و ئەم بڕیارەش لە بەرژەوەندی ئەوانە، هەیە بەڕۆژ پێی ناکرێت بچێتە بازاڕ، شەو دەچێت، بازاڕی خۆی دەکات و دەگەڕێتەوە”، ئەحمەد تەحسین وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارەیان تەنیا بۆ مانگی رەمەزانە و دوای مانگی رەمەزان تەنیا بەڕۆژ ئیش دەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری