بەراورد بە هەفتەی پێشوو زیادیکردووە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 19 ملیار دینارە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە بەهەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوە زیادیکردووە و بۆ ئەم هەفتەیە لە 20 ملیار دینار نزیک بووەتەوە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو 11 ملیار و 660 ملیۆن دینار بوو.

بەپێی نوێترین داتا و ئاماری ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 21.2.2026 تا ئەمڕۆ هەینی 27.2.2026، 19 ملیار و 70 ملیۆن و 833 هەزار و 246 دینارە، لەکاتێدا هەفتەی پێشوو،  11 ملیار و 660 ملیۆن و 306 هەزار و 700 دینار بوو.

لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 18 ملیار و 108 ملیۆن و 194 هەزار و 946 دیناری بە شێوەی نەختینە و 962 ملیۆن و 638 هەزار و 300 دیناریشی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت هەموو هەفتەیەک داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەخاتەڕوو.

ئەو داهاتەی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، لە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان، بەدەستهاتووە.

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانی‌ زیاتر له‌ 81% زیادى...

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانی‌ زیاتر له‌ 81% زیادى كردووه‌