هەروەک ڤەنزوێلا

جەی دی ڤانس: هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران نابێتە شەڕێکی درێژخایەن

964+

وریا فەتاح

جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران بدات، ئەو هێرشە نابێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی کراوە و درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وەک ئەوەى جێگرى سەرۆک باسى دەکات، دۆناڵد ترەمپ پلانێکی سەربازیی تۆکمەی پێگەیشتووە بۆ ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

ڤانس دەڵێت: بژاردەکان لە نێوان دبلۆماسی و هێرشی سەربازییدان بۆ رێگری لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام تڕەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە.

جێگری ترەمپ جەختی کردەوە کە تڕەمپ نایەوێت بچێتە ناو شەڕێکی تری چەند ساڵەی وەک ئەوانەی پێشوو روویانداوە، ئەو ئاماژەی بە دوو ئۆپراسیۆنی پێشوو کرد وەک نموونەی هێرشی خێرا و ئامانجدار:

1.  ئۆپراسیۆنی (Midnight Hammer): کە ساڵی رابردوو بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدرا.

2.  دەستگیرکردنی مادۆرۆ: ئۆپراسیۆنی مانگی رابردوو بۆ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا.

ترەمپ: هێشتا هیچتان نەبینیوە

ترەمپ: هێشتا هیچتان نەبینیوە