لە رووداوێکى هاتوچۆدا

کارەسات لە رێگاى دوبز – پردێ؛ خێزانێکى پێنج کەسى گیانیان لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک

کەمێک پێش ئێستا لە رێگاى نێوان دوبز بۆ پردێ، ئۆتۆمبێلێکى تایبەت وەرگەڕا و کەوتە ناو شیوێکەوە، بەهۆیەوە ئەندامانى خێزانێک کە پێنج کەسن گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێرى 964 لە سەرچاوەیەکى ئەمنییەوە زانیویەتی، رووداوەکە سەخت بووە و سەرجەم سەرنشینەکان کە ئەندامى یەک خێزانن گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکان دانیشتووى ناحیەی پردێن.

لە ئێستادا تیمەکانى فریاکەوتن و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە، سەرقاڵى دەرهێنانەوەى تەرمەکان و ئۆتۆمبێلەکەن لەناو شیوەکەدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح