ئەو بانگەی بۆنی سلێمانی لێدێت
مەلا محەمەدی گەچ.. دەنگ و سەدا ساز و گەورەکەی مزگەوتی گەورە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
مەلا محەمەدی گەچ، ئەو پیاوەی بە دەنگ و سەدا و سازی گەورەی شاری سلێمانی ناسراوە و نیو سەدە خزمەتی مینبەری مزگەوتی گەورەی کرد.
کاتێک باس لەو پیاوە دەکەین کە ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی ئایین و مزگەوت تەرخان کردووە، تەنیا چیرۆکێک نییە و میراتێکی رۆحییە کە دڵەکاندا ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی نابینا بوو، بەڵام دەنگەکەی بانگەوازی رۆحی و ئیمانی و چاکە بوو.
یاسین مەلەلا محەمەدی گەچ بۆ 964 باسی لە ژیانی باوکی کرد و وتی، بەهۆی نەخۆشییەوە باوکم هەر زوو بینایی چاوەکانی لاوازبوو، یەکێکیانی لەدەستداوە بەیەکجاری و ئەوەی تریشی بەحاڵ بینویەتی، بردوویانەتە مزگەوتی گەورە و بە 13 ساڵ هەموو قورئانی لەبەرکردووە و 50 ساڵ لەسەر مینبەر بووە و دەنگێکی گەورەی هەبوو.
محەمەد حسێن، پێشنوێژی ئێستای مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەڵێت، مەلا محەمەد رەمزێکی گەورەیە و کاریگەری لەسەر هەمووان هەبووە و دەنگێکی دەگمەنە و بە زەحمەت دروست دەبێتەوە، شارەزای مقامات بوو، چونکە خوێندکاری عەلی مەردان بوو.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح