گەنجێک بە ئۆتۆمبێلی باوکی گیانی لە دەست دا

+964
ئاودێر عومەر –  سلێمانی

گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان به‌ ئۆتۆمبێڵی باوكی، ڤۆی كێشاوه‌ بە قەراخی جادەی نێوان گوندی چنگیان و باراو، له‌ ئه‌نجامدا گیانی لە دەست دا.

پۆلیسی سلێمانی بە964 ی وت، “گەنجێک بە ناوی ئەحمەد رەسوول، تەمه‌نی 18 ساڵ، دانیشتوی گوندی باراوی سەر بە شارۆچکەی شارباژێر درەنگانی شەوی رابردوو سویچی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی لە جۆری پیکاب بردووه‌ و لە نێوان جادەی گوندی چنگیان و باراودا بە رووی سلێمانی، خۆی كێشاوه‌ بە قەراخی جادەکە و سەری بەر سووکانی ئۆتۆمبێلەکەی كه‌وتووه‌، دەم و لووتی زەبری بەركه‌وتووه‌ و دواتر گیانی لە دەست داوه‌”.

وتیشی: “بەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ کەسوکارەکەی به‌ رووداوه‌كه‌ ئاگاداربوونەته‌وە، بەشی بەڵگە و تاوانی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییش دەستبەجێ گەیشتوونه‌تە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت تاوانکاریی نییە و رووداوی هاتوچۆیه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا