داوای نووسراوی فه‌رمی ده‌كه‌ن
بۆ جاری دووه‌م خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی نۆڵیج گردبوونه‌وه
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24.2.2026 ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی نۆڵیج له هه‌ولێر گردبوونه‌وه، ئه‌وان دوو كێشه‌یان هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێت.
خوێندكارانی په‌یمانگه‌كه، كه ئه‌هلییه، پێشتر پێیان راگه‌یاندراوه كه ته‌نیا 80 خوێندكار وه‌رده‌گیرین بۆ خوێندن له‌وێدا، به‌ڵام به قسه‌ی خوێندكاره‌كان، زیاتر له‌م ژماره‌یه وه‌رگیراون، جگه له‌وه ئه‌و خوێندكارانه داوای “ده‌فته‌ری كاركردن” ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیداره‌ی په‌یمانگه پێیان ناده‌ن.
عەبدوڵا عومەر یه‌كێك له‌و خوێندكارانه‌ی به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، به 964ی راگه‌یاند، هێشتا نازانن كێشه‌كه‌یان به كوێ گه‌یشتووه و هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه بۆ جارێكی دیكه گردبوونه‌وه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها ژارین عه‌بدولعه‌زیز خوێندكارێكی دیكه‌یه و به 964ی راگه‌یاند، تا نووسراوی فه‌رمییان بۆ نه‌كرێت و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ناچنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن و بایكۆتیان كردووه.
964 هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی په‌یمانگه قسه بكات، به‌ڵام له ده‌رگای په‌یمانگه ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، كه په‌یمانگه نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردووه سه‌باره‌ت به كێشه‌ی خوێندكاره‌كان و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا