پیاوێکى شوکرانەبژێر و ماندوو
خودا هیچ کەس بێهیوا ناکات؛ خێرخوازان ئاوڕیان لە مام رەحمان دایەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانى
ئەو ڕۆژەی مایکى 964 چووە بەردەمی، تەنیا “250 دینار”ـی پەیدا کردبوو، بەڵام بە دڵێکی پڕ لە ئیمانەوە وتی “خوا دەلیلی داماوە”، ئەم دێڕە بەس بوو بۆ ئەوەی دەرگای رەحمەت بە رووی ئەو پیاوە بەتەمەنەی بازاڕی سلێمانیدا بکرێتەوە.
مام عەبدولڕەحمان، ئەو پیاوە بەتەمەن و دنیادیدەیەی کە رۆژانە بە عارەبانەکەیەوە لە بازاڕی سلێمانی دەگەڕێت، نموونەی “شوکرانەبژێری” و “قەناعەت”ـە. کاتێک بە 964ـی وت “بە کولەمەرگی دەژین”، وەسفی حاڵێک بوو کە لەوە قورستر بوو تەنیا بە قسە دەرببڕدرێت.
دەرکەوتنی ئەو سۆشیال میدیاى 964، ویژدانى خوپێدا و خێرخوازانى جوڵاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەکە، دەرکەوت ژیانی ئەو پیاوە لە واقیعدا زۆر لەوە تاڵترە کە لە سەرەتاوە دیاربوو، بەڵام وەک خۆی وتی “خوا کەسی بێ هیوا نەکرد”.
لەسەر ئەو قسەیە، دەیان خێرخواز و هاوڵاتی هاتنە سەخەت و بەدەم هاوارەکەیەوە چوون و دەستى هاوکاریان بۆ درێژ کرد.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح