"حەوت کەس دەستگیرکراوە"
ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و پێنج کەسیش برینداربوون
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
ئەگەر دڵ فراوان و لێبوردە نەبیت حەتمەن هەر ئەوە روودەدات، درەنگانی ئەمشەو لە گەڕەکی یەکی ئازار لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێک دەدات و برینداری دەکات، لەبری بە فریاخستنی منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە، لەنێوان کەسوکاری منداڵەکە و شۆفێرەکە دەبێتە شەڕە چەقۆ و کوتەک و چوار کەسی تریش بریندار دەبن.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی میقداد بە پەیامنێری 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە لە منداڵەکەی داوە و بریندار بووە، دواتر هەر بەوهۆەیەوە کەسوکاری منداڵەکە و شۆفێرە دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێیان بە چەقۆ و کوتەک و دەمانچە.
سەرچاوەکە دەڵێت، جیا لە برینداربوونی منداڵەکە، بەهۆی شەڕەکەوە 4 کەس برینداربوون، کە یەکێکییان برینەکەی بەهۆی فیشەکەوەیە و پۆلیسی ئامادە لە شوێنی رووداوەکە حەوت کەسی دەستگیرکردووە و رادەستی بنکەی پۆلیسی میقداد کراون، سبەینێ دەبرێنە بەردەم دادگا.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح