ئاگر لە نوسینگەیەکی هەولێری کوردستان تیڤی کەوتووەتەوە

ڤیدیۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی نزیک بە هۆتێل شیراتۆنی هەولێر بڵاوبووەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نوسینگەی کوردستان تیڤیە.

سەرچاوەیەک لە کوردستان تیڤی بۆ 964ی پشتڕاستکردەوە کە نوسینگەی ئەوانە و هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.

لە لایەکی دیکە شێخ کافی، بەرپرسی ژووری عەمەلیاتی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە و لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، ئێستا ئەو نوسینگەیە لەلایەن کوردستان تیڤی بەکارنایەت و چەند مانگێکە جێیانهێشتووە.

زانیاریی نوێ هات

بەرگری شارستانی هەولێر ئاگرەکەی کۆنترۆڵ کرد و جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

سەرکەوت کارەش بە 964ی وت، تاوەکو ئێستا دیار نییە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چی بووە.