ساتى رادەستکردنەوەى زەوییەکى مینڕێژکراو لە سنوورى بنگرد
بنگرد
دوای پاککردنەوەی لە مین زەوییەک بۆ مزگەوتی گوندی هەنجیرە گەڕێندرایەوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، زەوییەکی پاککراوەی لە سنووری شارەدێی بنگرد رادەستی خاوەنەکەی کردەوە، کە پێشتر وەک شەڕگەیەکی مینڕێژکراو مەترسی بوو بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-02-2026، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، لە گوندی هەنجیرەی سەر بە شارەدێی بنگرد، زەوی شەڕگەیەکیان بە ناوی “مزگەوتی هەنجیرە” ڕادەستکردەوە.
ڕووبەری ئەو زەوییەی پاککراوەتەوە 200 مەتری چوارگۆشەیە. تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی کارەکانی پاککردنەوەیان تێدا ئەنجامداوە و دوای دڵنیابوونەوە لە نەمانی مەترسی مین و تەقەمەنی، گەڕێندرایەوە بۆ سوود وەرگرتنی گشتی.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی مینی سلێمانیدایە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی مین لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگاکە و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ ناو کەرتی کشتوکاڵ و ئاوەدانی.