لە 12ـی شەوەوە بۆ 8ــی بەیانی لە سەرەدایە

سەدان ئۆتۆمبێل سەرەیان بۆ هەزە گرتووە و پارشێویش لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن

964+

عەبدولعەزیز خالند- ئەزلایڤ

بۆ ئەوەی بە زوویی پێی رابگەن، سەدان ئۆتۆمبێل لە هەولێر سەرەیان بۆ هەزە گرتووە، بەشێکییان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان خەوتوون و پارشێویش دەکەن.

پەیامنێری 964 بە رێککەوت بە شەقامی 32ـی پارکی هەولێر دەرۆیشت و چاوی کەوت بە سەدان ئۆتۆمبێل کە سەرەیان گرتبوو بۆ پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان، یەکێک لە شۆفێرەکان لە کەرکوکەوە هاتووە و پسکیت و شەربەتیشی لەگەڵ خۆی هێناوە تا پارشێو لەوێ بکات و دەڵێت، لە 12ـی شەوەوە هاتووم و بە نیەتی ئەوەی 8ـی بەیانی بمانکەنە ژوورەوە.

بەپێی رێنماییەكانی هاتوچۆی هەولێر، هەر شۆفێرێک بچێت بۆ ئەنجامدانی پشكنینی ساڵانە “هەززە” ناچار دەكرێت بچێت قەرزەكانی كامێرای تۆماركردنی سەرپێچی بدات، ئینجا مامەڵەكەی بۆ جێبەجێ دەكەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

هەززەی هه‌رێم ناچێته‌ ژێرباری هه‌ززه‌ی عێراق

هەززەی هه‌رێم ناچێته‌ ژێرباری هه‌ززه‌ی عێراق