"تا سێیەم رۆژی جەژن بەردەوام دەبێت"
فێستیڤاڵی مانگی رەمەزان لەبەردەم قەڵا کرایەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
فێستیڤاڵى شەوانى مانگى رەمەزان تایبەت بە خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆراوجۆر لەبەردەم قەڵای هەولێر کرایەوە.
لای پارکی شار و بەردەم قەڵا چەند کۆشکێک دانراون و خواردنی جۆراوجۆریان نمایش کردووە، هەڵمەت سەمەد خاوەنی یەکێک لە کۆشکەکان پەتاتەی بەشێوەیەکی جیاواز دروستکردووە و لە لێدوانێکدا بۆ 964 دەڵێت، “لای خەڵک وایە پەتاتە بەس دەبێتە فینگر یان سۆر دەکرێتەوە، بەڵام لەکن ئێمە پەتاتە دەبێتە کۆنپێت کە بە پەنیر و موقەبیلات دروست دەکرێت و خواردنێکی تورکییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شەوانی رەمەزان کۆشکەکەیان کراوە دەبێت و تاوەکو سێیەم رۆژی جەژن فێستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری