لە هەولێر

مزگەوتەکان “پاک دەکرێنەوە”؛ سەلەی خۆڵ دابەش دەکرێت

964+
وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێکی فراوانی بۆ پاککردنەوەی مزگەوتەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان دەستپێکردووە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمەزان.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەرى خزمەتگوزارى و ژینگەپارێزى بە 964ـى وت، “لە مانگى رەمەزاندا زیاتر گرنگى بە مزگەوتەکان دەدەین، چونکە زیاتر خەڵک روویان لێدەکەن و قەرەباڵغی دروست دەبێت”.

بە وتەی ژیار جەلال، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی تر، پلانیان هەیە جگە لە پاککردنەوە، سەلەی زبڵ و حاویەی پێویست بۆ هەموو ئەو مزگەوتانە دابین بکەن کە پێویستیان پێیەتی یان کەموکورتییان هەیە.

“جگە لە دابینکردنی سەلەی زبڵ، هەڵمەتەکە لایەنێکی هۆشیاریشی تێدایە، دەمانەوێت نوێژخوێنان و هاوڵاتیان هاوکارمان بن لەوەی پاکوخاوێنی مزگەوتەکان بپارێزن و ژینگەی شوێنە ئاینییەکان بە پاکی ڕابگرن”، بەڕێوەبەرەکە وا دەڵێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە خاڵخاڵان سەللەی خۆڵ لەناو بازاڕ دانرا

لە خاڵخاڵان سەللەی خۆڵ لەناو بازاڕ دانرا