ئێواران لە هەولێر بەخۆڕایی بەربانگ رێكدەخرێت
پارێزگاریش بەشداربوو
ئێواران لە هەولێر بەخۆڕایی بەربانگ رێكدەخرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 23.2.2026 لە سەنتەری خانەنشینانی هەولێر، بەربانگی مانگی پیرۆزی رەمەزان بۆ کرێکار و کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچییەکانی نێو بازاڕی شاری هەولێر رێكخرا.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس و بەڕێوەبەر و كەسایەتی، بەربانگی لەگەڵ کرێکار و کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچییەکانی نێو بازاڕ کردەوە، هەروەك لە راگەیاندراوی پارێزگادا هاتووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، پڕۆژەی بەربانگ بۆ رۆژووانان پڕۆژەیەکی خێرخوازییە و دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە رێکیخستووە، هەموو ئێوارەیەکی مانگى پیرۆزى رەمەزان لە سەنتەری خانەنشینی هەولێر تا ئێوارەی جەژن بەربانگ بۆ کرێکاران و کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچییەکانی ناو بازاڕ سازدەکرێت، لە دوای رەمەزانیش ئەو پڕۆژەیە بۆ پێشکەشکردنی خواردن بە کاسبکارانی نێو بازاڕ بەردەوام دەبێت.