"کەواکەی تەمەنی 70 ساڵە"
ژنان خۆیان بۆ جەژنی رەمەزان و نەورۆز جلی کوردییان کردووەتە ترێند
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
دیزاینەر و خانمە دەستڕەنگینەکان کەوتوونەتە خۆیان و ستایلی و شێوازی نوێی جلی کوردییان خستووەتە بازاڕەوە و دەڵێن، ئەمساڵ ترێندە و جەژنیش نزیکە و ستایلە کۆنەکانیش زیاتر باوە.
عەتیە خان کە خانمێکی دنیادیدەی دیاری سلێمانیە کەوایەکی تەمەن 70 ساڵی پۆشیوە و بۆ 964 دەڵێت، من خۆم کۆنم و حەزم لە بابەتە کۆنەکانە، کەواکەشم هی هاوڕێیەکمە، بەس ئەمە ئەستورە و بۆ زستان گونجاوە، بەڵام ئەمە ئێستا کەس نایدورێت و تاقەتی نییە و کاری دەستییە و بە لۆکە کراوە، ساڵانی زوو رەنگە کراوەکان کەمتر بوو بەتایبەت ئەگەر تەمەنی سەروو 40 بێت.
دەشڵێت، ئێستا دیزاینەکان باشترن و ماوەیەکی بەڕاستی ستایل و دیزاینی جلە کوردییەکانیان تێکدابوو، شاتوو عەتا کە دیزاینی جلی کوردی دەکات باس لەوە دەکات ئەمساڵ جلی کوردی زۆر ترێندە و مۆرکی کوردەواری هەیە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح