ئانۆ جەوهەر: ئینتەرنێتی کوردستان خێراتر و هەرزانترە بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ

964+

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، ئینتەرنێتی کوردستان خێراتر و هەرزانترە بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ.

دەشڵێت، پاکێجی خێزانیی ئینتەرنێتیان بە 117 هەزار خێزان گەیاندووە کە دەکاتە نزیکەی 600 هەزار کەس.

ئانۆ جەوهەر لە دیدارێکی تایبەتی 964 ئەو قسانەی کرد، لە ستەیجی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب.

لە درۆژەی قسەکانیدا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان تۆزێک باسی سیاسەت و یاسای هەڵبژاردنەکانی کرد، کە ئێستا ناکۆکی حیزبەکانی لەسەرە، ئەو وتی، “یاسای هەڵبژاردن کراسێک نییە هەرکەسێک بە بەری خۆی بیدورێت”.

لەبارەی مەسیحیەکانی سلێمانیەوە وتی، “لە سلێمانی تەنیا 81 خێزانی مەسیحیمان هەیە کە 150 دەنگدەریان هەیە”.

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب تاوەکو 18ی ئادار بەردەوام دەبێت و خوێنەران دەتوانن سەردانی بکەن.